کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە

.

06:56 PM - 20/11/2017

ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
 لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی یەكێتی و خۆ ئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم و چۆنیەتی زەمینە سازی و هەنگاونان بەرەو ئەنجامدانی كۆنگرە, كۆبوونەوەی سكرتاریەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی بەڕێوەچوو تیایدا راسپاردەیەكی ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و داوای كرد بەزوترین كات كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرەو رێوشوێنەكانی بدەن، ئەگەر نا ئەنجومەنی ناوەندی لەكۆبوونەوەی فراوانی خۆیدا ئەو ئەركە لە ئەستۆ دەگرێت و بڕیار لە رۆژی بەستنی كۆنگرە دەدات.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئەنجومەنی ناوەندی بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كەهەیەتی دەست دەكات بە هەمواركردنی رەشنوسی پەسەندكراوی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆنگرە بەشێوەیەك كە لەگەڵ دۆخی ئێستای یەكێتی و ئەم قۆناغەی خەباتدا بگونجێت.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا  ئەنجومەنی ناوەندی دەستخۆشی لەسەرجەم ئۆرگان و هەڤاڵان و میدیای یەكێتی دەكات كەپشتگیری راگەیاندراو و هەوڵە بەردەوامەكانی ئەنجومەنی ناوەندی دەكەن بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا هیوای تەندروستی باشی بۆ هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی دەخوازێت و تەمەنا دەكەن بە تەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە ناومان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە