کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی (300) ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانەكانی بومەلەرزە تەرخان دەكات

.

06:54 PM - 20/11/2017

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت: سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی كە بۆتە هۆی گەیاندنی زەر و زیانی گیانی و ماڵی، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، دەربەندیخان)، لە كاتی ئەم كارەساتە دا، وەك پێشینەی بەردەست بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و كارە هەنوكەییەكان، بڕی (300) ملیۆن دینار تەرخان كرا بەم شێوەیە لای خوارەوە:-
1-    بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.
2-    بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
3-    بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان.

لە كاتی ئێستاش دا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران)، بڕی (یەك ملیار) دینار لە لایەن (وەزارەتی دارایی و ئابووری)  تەرخان كرا، بۆ چاككردنەوەی گیروگرفتەكانی ئاو و كارەبا لە شارۆچكەی (دەربەندیخان) لەسەر داواكاری پارێزگای سلێمانی.





بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە