کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیك بیلباو و ڤیاڕیاڵ بەگۆڵێك یەكسانبوون

.

02:24 PM - 20/11/2017

لە لایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی دوانزەیەمی لالیگا یانەی ئەتڵەتیك بیلباو لە یاریگای )سان مامیس( رووبەرووی یانەی ڤیاڕیاڵ بۆوە  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد  تا لە دەقیقەی 20 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی )ڤیاڕیاڵ( هەژمار كرد  بەڵام )مانۆتری گیرۆس( نەیتوانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات  دوای لەدەستدانی ئەو لێدانە سزایەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 28 دا )مانۆتری گیرۆس( گۆڵی پێشكەوتنی بەخشیە یانەی میوان و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە  لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەم  یاریزانانی یانەی )ئەتڵەتیك بیلباو( بە پاڵپشتی هاندەرانیان توانیان ئاستێكی بەرز تر لە گێمی یەكەم پێشكەش بكەن و دوای هەوڵێكی زۆریش  سەرەنجام لە دەقیقەی 77 دا )ئەدورێز زوبیلدیا( ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی هاوسەنگ كردەوە  لە كۆتاییشدا هەردوو یانە بە گۆڵێك یەكسان بوون  بەو ئەنجامەش یانەی )ڤیاڕیاڵ( بە 21 خاڵ پارێزگاری لە پلەی شەشەم كرد و یانەی )ئەتڵەتیك بیلباویش( بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی پانزەیەمی ریزبەندی لالیگا مایەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە