کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی كاڵچۆ

.

02:17 PM - 20/11/2017

هەر لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی سیانزەیەمی كاڵچۆ  یانەی )ئینتەرمیلان (لە یاریگای )جۆسیپی میاتزا( پێشوازی لە یانەی )ئەتڵانتا( كرد  هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی )ئینتەرمیلان( باشتر دەركەوتن و زیاتر لە جارێكیش نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە  یاریزانانی )ئینتەر( فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان  تا لە دەقیقەی 51 دا )ماورۆ ئیكاردی( گۆڵی یەكەم  و پێشكەوتنی بەخشیە یانەكەی دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 60 دا )ئیكاردی( گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  سەرەرای ئەوەی پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یاریەكە یاریزانانی ئەتڵانتا هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار جیاوازی گۆڵەكان كەم بكەنەوە  بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییدا یاریەكەیان بە 2 گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی ئینتەرمیلان دۆراند  بەو بردنەوەیەش )ئینتەرمیلان( كۆی خاڵەكانی گەیاندە 33 خاڵ و بە شێوەیەكی رەسمی گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە