کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی یۆڤانتۆس نەیتوانی درێژە بە ئەنجامە باش و بردنەوەكانی بدات لە خولی یانەكانی ئیتاڵیا و دووچاری شكست هات.

.

02:07 PM - 20/11/2017

یانەی )سامپدۆریا (لە یاریگای) لۆیجی ڤیراریس (یارییەكی هەفتەی 13ی بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس كرد  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆمار كردنی گۆڵیان دەدا  بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو  لە گێمی دووەمیدا سەرەتا یاریزانانی) سامپدۆریا (بەپاڵپشتی یاریگا و هاندەرانیان باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 52ش )دۆڤان زاباتا( ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێك  لە دەقیقەی 71یش )لۆكاس تۆریرا( گۆڵێكی تری پێبەخشین  لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەشیان )جیان ماركۆ فیراری( لە دەقیقەی 79 گۆڵێكی تری بۆ تۆمار كردن  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی )یۆڤانتۆس( هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا و باشتر دەركەوتن تا لە دەقیقەی 91 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژمار كردن  )گۆنزالۆ هیگواین-یش( لەجێبەجێكردنیدا سەركەوتوو بوو جیاوازیەكەی كەمكردەوە هەرچەندە لەدوا ساتی یارییەكە )پاولۆ دیبالا (گۆڵێكی تری بۆ تۆمار كردن  بەڵام هیچ سودێكی پێ نەگەیاندن و لە كۆتایشدا یانەی )سامپدۆریا (یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە