کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دوكان فۆرمی دامەزراندن لە پاڵاوگەی قەزاكە دابەش دەكرێت

.

10:31 PM - 19/11/2017

قایمقامی قەزای دوكان ڕایگەیاند: لە پێناوی كەمكردنەوەی بێكاری و ڕەخساندنی هەلی كار لە سنوورەكە لە ڕێگەی پشتگیری كردنیانەوە وەك قۆناغی یەكەم دەستیان كردووە بە دابەشكردنی فۆرم بە پێی پسپۆڕی پێویست بۆ دامەزراندن لە پاڵاوگەی دوكان,لە ئێستاشدا نزیكەی 50 كەس دادەمەزرێت وخەڵكی سنوورەكەش پشكی یەكەمیان بەر دەكەوێت.
شاهۆ عوسمان قایمقامی قەزای دوكان بە كەناڵی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ئەو كەسانەی لەم قۆناغەدا دامەزراندن نایانگرێتەوە هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا هەلی دامەزراندنیان لەو پاڵاوگەیە بۆ بڕەخسێنرێت. ئەگەر پیشەو پسپۆڕیەكانیش لە سنوورەكە نەبوون ئەو كات بۆ دەرەوەی دوكان خەڵك وەردەگرن.

hbD_e4P8Sjw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە