کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت پشكنینی بەپەلە بۆ ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان ئەنجامبدرێت

.

09:47 PM - 19/11/2017

دوابەدوای بومەلەرزە بەهێزەكەی چەند رۆژی رابردوو ئاوی دەربەندیخان رەنگ و تام و بۆنی گۆردراوە و لە ئێستادا بە شیاوی خواردنەوە نازانرێت.
ئەكبەر مەحمود لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بەگەلی كوردستانی راگەیاند: رەنگی رووباری سیروان لەسنووری دەربەندیخان گۆڕانكاری بەسەرداهاووە  و بۆ یەكەمجارە بەردی نێو رووبارەكە بەم رەنگە دەربكەوێت, وتیشی: دیمەنێكی نامۆیە كە ئەم رەنگە رووپۆشی بەرد و سروشتی رووبارەكەی كردووە و پێدەچێت مادەی زیان بەخش بێت بۆیە ئاوەكەی شیاوی خواردنەوە نییە و پێویستە پشكنینی بەپەلە بۆ ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە دەربەندیخان ئەنجامبدرێت.

M3xNxh1eUGI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە