کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیرانی دەرەوەی روسیا و توركیا و ئێران لە شاری ئەنتالیای توركیا كۆبوونەوە

.

08:10 PM - 19/11/2017

وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیاو توركیاو ئێران لە شاری ئەنتالیا كۆبوونەوە و تەئكیدیاكردەوە: كە توندوتیژیەكانی سوریا كەم بوونەتەوەو كاتی ئەوە هاتووە كێشەكانی ئەو وڵاتە لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكرێن. 
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕوونیكردۆتەوە: هەریەك لە سێرگی لاڤرۆف و مەولود چاوش ئۆغڵۆو محەمەد جەواد زەریف وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیاو توركیاو ئێران لە كۆبوونەوەكەیاندا قەیرانی سوریاو تێكشكاندنی تیرۆری نێودەوڵەتی و كاری ناوچەكانی كەمكردنەوەی توندوتیژی لە سوریایان لەسەر بنەمای گفتوگۆكانی ئەستانە تاوتوێكردووە, بە شێوەیەك كە ببێتنە هاندەرێك بۆ كاراكردنەوەی گفتوگۆكانی جنێف كە بە سەرپەرشتی كۆمەڵی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێن
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەكاریەكانی بەستنی كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا تاو توێ كراوە كە بڕیارە لە هاوینەهەواری سۆتچێ لە ڕوسیا سازبكرێت. 
لە لێدوانێكی پێشووتریدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەكرد: كە لە كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەدا ئەگەری بەشداریكردنی كوردەكانی سوریاشیان لە كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی تاووتوێكردووە.

3191719112017_thumbs_b_c_47319c77df61f1d0.jpg

3691719112017_90B32950-4899-457B-A6CB-157.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە