کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك وادەی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدای ئاشكرا كرد

.

07:42 PM - 19/11/2017

پەرلەمانتارێكی عیراق كاتی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدای ئاشكرا كرد.
سەلیم شەوقی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاندووە: بەمزوانە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر پرسەكانی خاڵە سنوورییەكان و سامانەكان و  دۆسیەی ئەمنی چەند ناوچەیەك دەستپێدەكەنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە پێشوازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ بە هەنگاوێكی ئەرێنی و بەسەرەتایەكی باشی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەسەر بنەمای دەستوورو یاسا داناوە و تەئكیدیشیكردۆتەوە: كە بەمزوانە گفتوگۆكان دەستپێدەكەنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە: دیاریكردنی بودجەی دارایی پارێزگاكان دوور لە دانانی ژمارەی دانیشتوان و ئاستی ئاوەدانی پارێزگاكان كارێكەپیًچەوانەی یاسایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە