کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا: پەیمانگەی (کوردمارت) باوەڕپێکراو نیە

.

07:27 PM - 19/11/2017

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت: پەیمانگەی بەناو (کوردمارت) لەشاری هەولێر باوەڕپێکراو نیە و، داوای داخستنی نوسینگەی پەیمانگەکەمان لەلایەنی پەیوەندار کردووە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کەسانێک بەناوی پەیمانگەی (کوردمارت) ڕیکلام بۆ وەرگرتنی خوێندکاران/ قوتابیانی دەرچوانی پۆلی دوانزە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) دەکەن، لێرەوە بەسەرجەم خوێندکاران و دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ڕادەگەیەنین، کە ئەم پەیمانگەیە باوەڕپێکراو نیە و لەپڕۆسەی دڵنیای جۆری و متمانەبەخشینی وەزارەتەکەماندا ڕەتکراوەتەوە، بۆیە هیچ مۆڵەتێکی یاسایی نیە، بۆیە داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکەین خۆیان بەدور بگرن لە تۆمارکردنی ناویان لەم پەیمانگەیەدا و، پارە و ماوەی خۆیان بەهەدەر نەدەن.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ڕاشیگەیاند: بەنوسراوی ڕەسمی ژمارە (١٦٥٣٥) لە ڕێکەوتی (١٩/١١/٢٠١٧) وەزارەتەکەمان داوای لە پارێزگای هەولێر کردووە نوسینگەی پەیمانگەکە کە تۆماری خوێندکاران/قوتابیانی تێدا دەکرێت دابخرێت و، ڕێککاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر، چونکە ئەو جۆرە کار و ڕەفتارانە دەچێتە خانەی فێڵکردن لە خەڵک، هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی داهاتو لە دادگا ڕێشوێنی یاسایی بەرامبەر بەخاوەندارییەتی پەیمانگە دەگرێتەبەر و سکاڵایان لە دژ تۆمار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە