کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی بریار لەسەر ریفراندۆمەكەی هەرێم دەدات

.

01:49 PM - 19/11/2017

سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر ریفراندۆمەكەی هەرێم دەدات.
سبەینێ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی لەعیراق 7 سكاڵا تاوتوێ دەكات كە چواریان تایبەت بەتانەدان لە نادەستووری ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان كەلەرێكەوتی 25ی ئەیلولی رابردوو بەڕێوەچوو.
ئەیاس ساموك وتەبێژی رەسمی دادگای باڵای فیدراڵی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی كۆدەبێتەوە بۆ تەماشاكردنی ژمارەیەك دۆسێی دەستووری كەلەبەرنامەی كاردایە.
وتیشی: بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە چوار سكاڵایان بۆ تانەدانە لەنادەستووری ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكە ئەویش لەدوای ئەوەی سەرجەم لایەنەكان ئاگاداركراونەتەوە لەپێداچوونەوە بەو سكاڵایانە بەپێی دەستوور.
ئاماژەی بەوەكرد سێ سكاڵای دیكە بریتیە لەنادەستووری سیستمی رێوڕەسمەكانی ساڵی 2016 و نادەستووری رەتكردنەوەی ئەندامێتی پەرلەمانتار محەمەد تائی لەگەڵ نادەستووری دەقی یاسای بەخشینی كۆمپانیا و بەلێندەرە بیانیە لاوەكیەكان لە رسوماتی گرێبەستەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە