کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واشنتۆن:هەرێم و بەغدا لە دانوستانە سەربازییەكاندا هەنگاوی باشیان هاویشتووە

.

01:45 PM - 19/11/2017

واشنتۆن دەڵێت هەرێمی كوردستان و بەغدا لە دانوستانە سەربازییەكاندا هەنگاوی باشیان هاویشتووە و بەرەوپێشچوون.(هیزەر ناوەرت) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دانوستانەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لە رووی سەربازییەوە ئیجابییە , ئەمەش بە مانای ئەوە دێت كە هەردوولا هەنگاوی باشیان ناوە بەرەو گەیشتن بە چارەسەری ئاڵۆزییەكان , دووپاتیشیكردەوە واشنتۆن داوا لە هەولێر و بەغدا دەكات لەرێگای گفتوگۆ و دیالۆگەوە كێشەكانی  نێوانیان چارەسەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە