کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا و توركیا كۆدەبنەوە

.

11:16 AM - 19/11/2017

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا و توركیا سەبارەت بە دۆخی سوریا كۆدەبنەوە.ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاویكردەوە وەفدێكی باڵای ئێران بەسەرۆكایەتی (محەممەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیشتۆتە توركیا و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ (سێرگی لاڤرۆف) وەزیری دەرەوەی روسیا و (مەولوود چاووش ئۆگلو) وەزیری دەرەوەی توركیا لە شاری ئانتالیا كۆببنەوە , تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكشیان تاووتوێكردنی دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە دەبێت.ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە رۆژی چوارشەممە (ڤلادمیر پۆتین) سەرۆكی روسیا و (حەسەن رۆحانی) سەرۆك كۆماری ئێران و (رەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆكی توركیا لە هاوینەهەواری سووچی لە روسیا كۆببنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە