کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا و فەرەنسا بەتەلەفون چەند دۆسێیەكیان تاوتوێكرد

.

11:15 AM - 19/11/2017

سەرۆكی ئەمریكا و فەرەنسا چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا گفتوگۆیان لەبارەی قەیرانی لوبنان كرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاكیەكانی حزبوڵا و تێكچوونی سەقامگیری ناوچەكە.لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا باسی دوایین گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چۆنیەتی هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكە و پرۆسەی ئاشتی كرا.لە لایەكی ترەوە كۆشكی ئەلیزێ بڵاویكردەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ میشیل عەون سەرۆكی لوبنان و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامداوە بەمەبەستی گرتنبەری دەستپێشخەریی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی لوبنان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە