کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعد حەدیسی:بەشە بودجەی هەرێم لەبودجەی گشتی عیراق بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان دەگۆڕێت

.

09:43 PM - 18/11/2017

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت بەشە بودجەی هەرێم بەپێی ژمارەی دانیشتوان گۆڕانكاری تێدا دەبێت.
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی  حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی روسی رایگەیاند: لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2018 بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت.  وتیشی: بەشە بودجەی هەرێم بەپێی ژمارەی دانیشتوانەكەی بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی عیراق دەگۆڕێت و ئەوەش لەپێناو دابەشكردنی سامانی گشتی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەمووان.
سەعد حەدیسی بێ ئەوەی باس لەكەمكردنەوە یان زیادكردن یاخود هێشتنەوەی ئەو رێژەیە بكات كە لەئێستادا بۆ هەرێم دیاریكراوە، وتی:پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2018 لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندایە بۆ ئەوەی چاوخشاندنەوەی كۆتایی بۆ بكرێت و لەدوای كۆتاییهاتنی ئەو گفتوگۆ و مشتومڕەكان لەسەر پرۆژەیاساكە، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێت بۆ پەسەندكردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە