کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەیاد عەلاوی: قەرزەكانی عێراق مەترسیدارە و هەڵبژاردنی داهاتووش گۆڕانكاری گەورە دێنێتە كایەوە

.

02:59 PM - 18/11/2017



ئەیاد عەلاوی قەرزەكانی عێراق گەیشتۆتە ژمارەیەكی مەترسیدار و هەڵبژاردنی داهاتووش گۆڕانكاری گەورە دەخولقێنێت.
ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند لەگەڵ ئەو هەموو سەرمایەیەی كە لە وڵاتدا هەیە قەرزەكانی عێراق گەیشتۆتە نزیكەی 133 ملیار دۆلار , كە ئەم قەرزانە لە ئەستۆی هاوڵاتیانی عێراقدایە و كاریگەرییەكانی لەسەر ئەوان بەدەردەكەوێت , لە بەشێكی تری وتەكانیدا عەلاوی رایگەیاند هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لە وڵاتدا ئەگەر بەشێوەیەكی پاك و دوور لە ساختەكاری بەڕێوەبچێت گۆڕانكاری گەورە دێنێتە كایەوە , وتیشی عێراقیەكان رێگەنادەن بە دەست تێوەردانی دەرەكی و دەیانەوێت وڵاتێكی هاوڵاتی دروست بكەین كە یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە