کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یاری دەستپێكی هەفتەی 13ی خولی فەڕەنسا لیل بردنەوەی تۆماركرد

.

12:40 PM - 18/11/2017


شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی سیانزەیەمی خولی یانەكانی فەڕەنسا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا  لیل لە یاریگای خۆی پێشوازی لە سانت ئیتیان كرد  هەر لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی لیل باشتر دەركەوتن  تا لە دەقیقەی 20 دا نیكۆلاس بیبی گۆڵی پێشكەوتنی بەخشیە یانەكەی  بەڵام لە دوا دەقیقەی گێمی یەكەمی یاریەكە ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سانت ئیتیان هەژمار كرد و جۆناسان بامباش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكەم و یەكسان بوونی یانەكەی پێ تۆمار بكات  لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەم  یاریزانانی لیل كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و دوای هەوڵێكی زۆریش  سەرەنجام لە دەقیقەی 71 دا تیاگۆ میندێز گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی بەخشیە یانەكەی  هەروەها لە دوا دەقیقەی كاتی یاسایی یاریەكەش ئیزكوێل بۆنسی گۆڵێكی تری بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمار كرد  لە كۆتاییشدا یانەی لیل بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی سانت ئیتیانی دووچاری شكست كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە