کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆناكۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ ئامیان یەكسانبوو

.

12:39 PM - 18/11/2017


یانەی مۆناكۆی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئامیان بۆوە  لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی مۆناكۆ نەیانتوانی بە ئاستی راستەقینەی خۆیانەوە دەربكەون و هەر بەو هۆیەشەوە لەو گێمەدا بە گۆڵێك دوا كەوتن  كە تاكە گۆڵەكەی یانەی ئامیانی خاوەن یاریگاش  سێرگ گاكبی لە دەقیقەی 31 دا تۆماری كرد  لە سەرەتای گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی  بە تایبەتی لە لایەن یاریزانانی یانەی مۆناكۆوە كە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستبووە كار ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە  تا لە دەقیقەی 67 دا ستیڤان یۆڤیتیچ توانی گۆڵی یەكەم و هاوسەنگی یانەكەی تۆمار بكات و تا كۆتاییش ئەنجامەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا مایەوە  بەو یەكسان بوونەش  مۆناكۆ بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد .    

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە