کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی سیانزەیەمی كاڵچۆ دەست پێدەكات

.

12:25 PM - 18/11/2017


 ئەمشەو بە دوو رووبەروو بوونەوە ركابەرییەكانی هەفتەی سیانزەیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستپێدەكات  كە لە یەكەم یاریشدا سەعات 8 بە كاتی كوردستان  هەردوو یانەی )رۆما و لازیۆ( لە یەكەم دێربی ئەم وەرزەی خولەكەی نێوانیاندا لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ بەیەك دەگەن  لە دووەم یاریشدا كە سەعات 10  و 45 دەقیقەی شەو دەستپێدەكات  یانەی ناپۆلی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا رووبەرووی یانەی )ئەی سی میلانی( پلەی حەوتەم دەبێتەوە  رۆژی یەكشەممەش ركابەرییەكانی هەفتەی سیانزەیەمی خولەكە بەردەوامیان دەبێت و لە یارییەكی بەهێزی ئەو هەفتەیەشدا یانەی )یۆڤانتۆسی( پاڵەوانی شەش وەرزی رابردووی )سكۆدیتۆ( لە یاریگای )لیوجی فیراریس( دەبێتە میوانی یانەی سامپدۆریا  هەروەها لە دوا یاری شەوی یەك شەممەشدا سەعات 10  و 45 دەقیقە بە كاتی كوردستان  یانەی )ئینتەرمیلان( لە یاریگای )جۆسیپی میاتزا( پێشوازی لە یانەی )ئەتڵانتا( دەكات  بۆ ئەو رووبەروو بوونەوەیەش )لوشیانۆ سپالێتی( راهێنەری )ئینتەرمیلان( سەرجەم یاریزانە بە توانا و نادارەكانی بانگهێشت كردووە و ماوەی چەند رۆژێكیشە لە ئامادەكاری بەردەوامدایە  ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بە بردنەوەیان لە ئەتڵانتا  قەرەبووی یاریەكەی هەفتەی 12ی خولەكە بكەنەوە  كە لە بەرامبەر یانەی )تۆرینۆ (دووچاری یەكسانبوونێكی چاوەروان نەكراو هاتن و هەر بەو هۆیەشەوە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكەیان لە بەرژەوەندی یانەی )یۆڤانتۆس( لە دەستدا .  
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە