کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ لەنەخۆشخانەی بەرلین دۆخی تەندروستی زۆر باشە

.

04:54 PM - 17/11/2017

سەرۆكی تیمی پزیشكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئاشكرای دەكات: كە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و تەندروستیشی زۆرباشە.
د.دارا رەشید پزیشكی چارەسەركردنی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی گەیشتۆتە ئەڵمانیا و ئەمڕۆ گەیشتۆتە نەخۆشخانەیەك لە بەرلین. سەبارەت بە باری تەندروستی رایگەیاند: لە ئێستادا تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی زۆرباشە و چەند پشكنینێكی گشتی بۆ دەكرێت و پێویستی بە نەشتەرگەری نییە و لەژێر چاودێریی ووردایە.
لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە زانیارییەكانی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت رەسوڵی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: لە ئێستادا تەندروستی زۆرباشە و چەند پشكنینێكی بۆ ئەنجام دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە