کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی یەكێتی سەردانی باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە شاری بەغدا كرد

.

10:05 PM - 15/11/2017

وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە شاری بەغدا كرد.
ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاند: سەردانی باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە شاری بەغدا كردووە و دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیان لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغدا تاوتێكردووە بە تایبەت روداوەكانی دوای ریفراندۆم, وتیشی:  نیگەرانییەكانی خۆیان گەیاندۆتە باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ لە سەدا 12 لە لایەن حكومەتی عیراقەوە, ئەوەشیخستەروو: كە  داوایان لە باڵیۆزی ئێران كردووە تاران ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ئاسای بونەوەی دۆخی عیراق و یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

1551915112017_Untitled-11.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە