کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی فەرەنسا هەرەشە دەكات

.

12:39 PM - 14/11/2017

سەرۆكی فەرەنسا هەڕەشەی پەنابردن بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەكات ئەگەر سەعد حەریری نەگەڕێتەوە لوبنان.
رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی لە سەرچاوەك لە كۆشكی ئەلیزای فەرەنسییەوە بڵاویكردۆتەوە: ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ئێوارەی رۆژی 15 ی تشرینی دووەمی دیاریكردووە بۆ گەڕانەوەی سەعد حەریری سەرۆكی دەستلەكاركێشراوەی حكومەتی لوبنان  بۆ وڵاتەكەی بۆ راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەكەی بەرەسمی یان درێژەدان بە كارەكەی وەك سەرۆكی حكومەتی لوبنان و ئەگەر سەعد حەریری لەو وادەیەدا نەگەڕێتەوە ئەوا ماكرۆن ئەو باسە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایش, لەو چوارچێوەشدا سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامداوە و تێییدا پێشهاتەكانی دەستەلەكاركێشانەوەكەی حەریری و بارودۆخی لوبنانیان تاووتوێ‌ كردووە.
رۆژنامە لوبنانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: پێشبینی دەكرێت سەرۆكی فەرەنسا ئەمڕۆ لەگەل جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبناندا كۆببێتەوە و لەو بارەوە گفتوگۆ بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە