کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

.

10:40 PM - 12/11/2017



كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەكی بەهێز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوەو لەچەند ناوچەیەكیش زیانی بەباڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان گەیاندووە ، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەمەبەستی پاراستنی گیانیان و و ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی لەشوێنی ئارامدا بمێننەوەو قەرەباڵغی دروست نەكەن بە مەبەستی ئەگەری هەر ڕوداوێكی تری نەخوازراو .

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە وەك هەمیشە هێزەكان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەبونی هەر ڕوداوێكی نەخوازراو هاوكاری تیمە فریا گوزارییەكان بن .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە