کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم رونكردنەوەیەك لەسەر مووچە بڵاو دەكاتەوە

.

10:12 AM - 11/11/2017

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی ئاماری بایۆمەتری 244 هەزار كەس مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و لیژنەیەكیش پێكهێنراوە بۆ بەدواداچونی مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە یاسایی نین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە لێدوانی پەرلەمانتاری عێراقی ئەحمەد حاجی ڕەشید، لەسەر ژمارەی خانەنشینان‌و میراتگری خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، 244 هەزار كەس مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، كە پێكهاتوون لە خانەنشینانی مەدەنی، پۆلیس‌و هێزەكانی ناوخۆ، كارمەندانی دەزگای گشتی ئاسایش‌و ئەنجومەنی ئاسایش، خانەنشیانی پێشمەرگە، كەم ئەندامی سەنگەر‌و  سەرجەمی ئەو خانەنشینانە بەپێی یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان خانەنشین كراون.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ بەدواداچوونی مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە بنەما یاساییەكان نایانگرێتەوە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی پێَگەی ئەو كەسانەی كە بەشێوازێكی تایبەت ڕۆڵیان هەبووە لە شۆڕشەكانی ڕزگاری خوازی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە