کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی سوپای عیراق دەداتەوە

.

11:29 AM - 02/11/2017

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێكدا وەڵامی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق دەداتەوە.
لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەیاننامەیەكی دوور لە راستیی دەركردووە و بانگەشەی گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ وەفدی تەكنیكی دانوستانكاری هەرێم دەكات، هەر لە رایەگەندراوەكەدا وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند: راستی كارەكە ئەوە بووە، نامەیەك لە لەلایەن فەرماندەیی هاوبەش رەوانەكراوە و وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ پێشنیازەكانی هەرێم بۆ راگرتنی تەقە و جیاكردنەوەی هێزەكان و دەستكردن بە دیالۆگی سیاسی جددی بنیادنەرانە لەسەر بنەمای دەستوور و بەمەبەستی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
هەر لە رایەگەیەندراوەكەدا هاتووە: كە پێشمەرگە قارەمانەكان لە شوێنی بەرگری خۆیانن و بەرگری لە ئیرادە و شكۆی ملیۆنان رۆڵەی گەلی كوردستان و ژیان و موڵك و ماڵ و شەرەفی دەكەن.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: جارێكی دیكە دووپاتیدەكەینەوە تاكە رێگا چارەسەركردنی كێشەكان، دیالۆگی سیاسیی بنیادنەرانەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە