کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەمید یەحیا ڕەسوڵ: هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە شاری كەركوك

.

09:38 PM - 01/11/2017

وتەبێژی ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند: هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە شاری كەركوك و بەشداردەبێت لە پاراستنی ئاسایشی شارەكە.
عەمید / یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ هێزە هاوبەشەكانی‌ عیراق بە ڕاگەیاند: هێزی‌ پێشمەرگە لەئایندەدا وەك بەشێك لەسیستمی‌ بەرگری‌ عیراق بەشداری‌ پێدەكرێت لەئەمنیەتی‌ كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكاندا, وتیشی‌: تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوەنەكراوە ئایا پێشمەرگە چۆن بەشداری پێدەكرێت و جێگەكەی‌ كوێ دەبێت.
سەبارەت بەدۆخی‌ ئەمنیی كەركوكیش عەمید / یەحیا ئاماژەی‌ بەوەدا: لەئێستادا هیچ چەكدارێكی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ لەشاری‌ كەركوك نەماوەو تەنها پۆلیسی‌ شارەكە بەهەماهەنگی‌ هێزەكانی‌ نەهێشتنی‌ تیرۆر ئەمنیەتی‌ پارێزگاكە دەپارێزن, راشیگەیاند: سوپا لەدەروبەری‌ شاری‌ كەركوك جێگیركراوەو ئەركی پارێزگاركردنە لەكەركوكییەكان بەبێ‌ جیاوازی‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە