کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنكەرە سزای سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری و ئەمنی هەرێمی كوردستان دەدات

.

03:33 PM - 23/09/2017

سەرۆك وەزیرانی توركیا دەڵێت لە ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆم سزای سیاسی و دیبلۆماسی و ئابووری و ئەمنی هەرێمی كوردستان دەدەین.
بینالی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند لە ئەگەری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان سزای ئابووری و ئەمنی و سیاسی هەرێم دەدەین , وتیشی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر بەردەوامبوونی ئەو هەڵەیە كە هەموو جیهان لە دژیەتی و سزاكانیشی باش نابن , وتیشی  توركیا هەر لەسەرەتاوە بەشێوەیەكی دۆستانە وەك دراوسێیەك هۆشداری دایە بەرپرسانی هەرێم بەڵام بەدەنگ بانگەوازەكەمانەوە نەهاتن، سزادانی هەرێمی كوردستانیش لەرووی ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەوە بەندە بە كاتەوە و بەپێی دوایین پێشهات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە