کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ی.ن.ك خولێكی دوو رۆژەی رێكخست

.

03:22 PM - 23/09/2017

مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ی.ن.ك خولێكی دوو رۆژەی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان رێكخست.
لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب و دەزگا جۆراوجۆرەكانی ی.ن.ك خولێكی دوو رۆژە تایبەت بەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان لە لایەن شارەزایانی پارتی سۆشیال دیموكراتی سویدەوە رێكخرا , لای خۆیەوە تەحسین نامیق یاریدەدەری لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ی.ن.ك رایگەیاند بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی یەكێتی و پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید هەیانە ئەم خولە كارەكانی تایبەت دەكرێت بە چۆنیەتی كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ و باشترین بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كە لە رێگەی ئەم پارتەی سویدەوە هەوڵدەدەین ئەو ئەجندایانە جێبەجێ بكەین كە پەیوەست دەبێت بە سەرخستنی پرۆسەكە لە داهاتودا.

LaxTAPJoDnE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە