کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دەیەوێت گۆریتسكا بكاتە شوێنگرەوەی گۆمێز

.

02:33 PM - 23/09/2017

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی )بەرشەلۆنەی( ئیسپانی لە پلانی ئەوەدایە لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری )ئەندریە گۆمێزی( پورتوگالی ببێت و لە شوێنی ئەویش گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئەڵمانی ئیمزا بكات  رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە نوێترین ژمارەیدا بڵاویكردۆتەوە  ڤاڵڤێردی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە گرنگیەكی زۆر بە تواناكانی )لیۆن گۆریتسكای( یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی شاڵكە دەدات و لە هەوڵێكی زۆریشدایە دوا بەدوای فرۆشتنی گۆمێز  ناوبراو لە ریزی یانەكەی یاری پێ بكات  رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەش كردووە  ڤاڵڤێردی داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە لە نزیك ترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی )گۆریتسكا( دەست پێ بكەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن ناوبراو ببەنە ریزەكانیانەوە  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا توانیویەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی )شاڵكە( ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ببێتە جێگەی سەرنجی چەند یانەیەكی بەهێزی ئەوروپی  بە تایبەتی یانەی )بایرن میونشن( كە دەیەوێت لە نزیك ترین كاتدا بۆندێكی سەرەتایی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزا بكات  جێ ی وەبیرهێنانەوەیە )لیۆن گۆریتسكای( تەمەن 22 ساڵ لە هاوینی 2013 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی )شاڵكەوە( كردووە و لەگەڵ ئەو یانە ئەڵمانیەشدا هاوینی داهاتوو بۆندەكەی كۆتایی پێدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە