کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بیر لە كڕینی سایدۆ مانی سەنیگالی دەكاتەوە

.

02:19 PM - 23/09/2017

بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بیر لە كڕینی )سایدۆ مانی( ئەستێرەی یانەی )لیڤەرپوڵی( ئینگلیزی دەكەنەوە و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ئەو یاریزانە سەنیگالیە ببەنە یاریزانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ  رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشكرای كردووە  بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئامادەركردنی بۆندێكی گرانبەهادان تا لە ماوەی داهاتوودا پێشكەشی یانەی لیڤەرپوڵی بكەن و تواناكانی مانی بەدەست بهێنن  رۆژنامەی دەیلی ستار باسی لەوەش كردووە  ئەركی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا قوورس نابێت  ئەویش بەهۆی ئەوەی ئیدارەی یانەی )لیڤەرپوڵ( نایانەوێت بە هیچ نرخێك دەستبەرداری ئەو هێرشبەرەیان ببن  دەیلی ستار ئاماژەی بەوەش داوە  جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید چەند یانەیەكی بەهێزی ئەوروپی لەسەر هێڵن تا لە وەرزی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ ناوبراو ئیمزا بكەن  بە تایبەتی یانەی بەرشەلۆنە كە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستۆتە كار لە میركاتۆی هاوینەدا تواناكانی ئەو هێرشبەرە بەدەست بهێنێت )سایدۆ مانی( تەمەن 25 ساڵ لە هاوینی 2016 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی )لیڤەرپوڵەوە( كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 36 یاری 16 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە