کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆرتۆ لە یاریگای خۆی پۆرتیمۆنینسی گۆڵبارانكرد

.

02:17 PM - 23/09/2017

لە پورتوگالیش ركابەرییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی یانەكانی ئەو ووڵاتە  پۆرتۆ لە یاریگای )دراگاو( میوانداری یانەی )پۆرتیمۆ نینسی( كرد  دوای تەنها 20 دەقیقە لە دەسشتپێكی یاریەكە )ماركانۆ( گۆڵی پێشكەوتنی بەخشیە یانەی خاوەن یاریگا  هەروەها لە دەقیقەی 23 شدا )فانسۆن ئەبوبەكر( گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار كرد / دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 26 دا )موسا ماریگا( گۆڵی سێیەمی بەخشیە یانەكەی  هەروەها لە دەقیقەی 36 دا )شویا ناكا گیما( گۆڵی یەكەمی یانەی میوانی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك تەواو بوو  لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی )پۆرتۆ( باڵادەست بوون و لە دەقیقەكانی 49  و 68 یشدا دوو گۆڵی تریان لە رێگەی )یاسین براهیمیەوە( تۆمار كرد  هەرچەندە لە دەقیقەی 73 دا )رۆبن فێرناندیز( جیاوازی گۆڵەكانی بۆ یانەی )پۆرتیمۆ نینسی(  كەم كردەوە  بەڵام لە كۆتاییدا یارییەكەیان بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ بە یانەی پۆرتۆ دۆراند  بەوەش پۆرتۆ توانی حەوتەم بردنەوەی لەسەر یەك لە خولەكەدا تۆمار بكات و بە كۆكردنەوەی 21 خاڵیش پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێز تر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە