کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆناكۆ بە ئەنجامێكی گەورە لە لیلی بردەوە

.

02:10 PM - 23/09/2017

هەر لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەكانی فەرەنسا  مۆناكۆی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بووە میوانی )لیل(لەگەڵ دەستپێكردنی یاریەكە یاریزانانی )مۆناكۆ( بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن  تا لە دەقیقەی 24 دا )ستیڤان یۆڤیتیچ( گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 30 دا )رەشید غەزال( گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی )مۆناكۆ( و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو 2 گۆڵە مایەوە  لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی میوان لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 48 یشدا )رادمێل فاڵكاو( گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی مۆناكۆ فشارێكی زۆریان لەسەر گۆڵی یانەی میوان دروست كرد و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 73 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژمار كردن و )رادمێل فاڵكاویش( توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات  لە كۆتاییشدا یانەی مۆناكۆ بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یانەی )لیلی( دووچاری شكست كرد و بە كۆكردنەوەی 18 خاڵیش پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە