کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیس و ئانگیە بە دوو گۆڵ یەكسانبوون

.

02:05 PM - 23/09/2017

دەچینە فەرەنسا و لە میانی دەستپێكی یاریەكانی هەفتەی حەوتەمی لیگا وەن  یانەی )نیس( لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لە یانەی )ئانگیە( كرد  بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی )ئانگیە( باڵادەست بوون و توانیشیان لە دەقیقەی 12 دا گۆڵی پێشكەوتن لە رێگەی )ماتیۆ پاڤڵۆ ڤیچەوە( تۆمار بكەن  لە دەقیقەی 34 یشدا )كارڵ تۆكۆ ئیكامبی( گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی میوان  بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 39 دا )ماریۆ  بالوتێلی( بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی یانەی )نیسی( تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی )ئانگیە( كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا چەندین هێرشی یەك لە دوا یەكیان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر  هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 76 دا )ئیسماعیل تراوری( بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و )نیسی( كردە خاوەنی گۆڵی دووەم  سەرەرای ئەوەی پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یاریەكە یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵێكی زۆردا بوون گۆڵی بردنەوە تۆمار بكەن  بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا هەردوولا بە 2 گۆڵ و بە یەكسان بوون نێو یاریگایان جێهێشت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە