کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەك لە نیمچە دورگەی كۆریا روویدا

.

01:56 PM - 23/09/2017

بومەلەرزەیەكی بەهێز نیمچە دوورگەی كۆریا هەژاند و پێشبینیش دەكرێت بەهۆی تاقیكردنەوەیەكی ئەتۆمییەوە بوومەلەرزەكە روویدابێت.
سەنتەری بومەلەرزەی چین رایگەیاند پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ  بومەلەرزەیەك بەگوڕی سێ‌ پۆینت چوار بە پێوەری رێختەر و بە قوڵای 5 كیلۆمەتر كۆریایی باكووری هەژاندووە .
لە لایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی چین رایگەیاند پێدەچێت بوومەلەرزەكە بەهۆی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی كۆریای باكوورەوە بێت بەتایبەتی كە سەنتەری بومەلەرزەكە نزیكە لەو ناوچەیەوە كە كۆریای باكوور تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی تێدا ئەنجامدەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە