کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكاو كەنەدا زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان دەكەن.

.

01:17 PM - 23/09/2017

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە ئەمریكاو كەنەدا زیاتر لە 8 ملیار دۆلاریان بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخانكردووە و ژاپۆن و چین و كۆریای باشووریش تەئكیدیان لە بەردەوامی هاوكارییەكانیان بۆ عێراق كردۆتەوە.
 بەیاننامەكە روونیكردۆتەوە لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی خولی 72 هەمینی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا بەسەرپەرشتی یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكاو ئەڵمانیا و نوسینگەی فریاگوزارییە مرۆییەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان و بەبەشداری نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوەیەكی باڵا ئەنجامدراوە و تیایدا ئەمریكا بڕی 264 ملیۆن دۆلار و كەنەداش بڕی 8 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان كردووە.
لای خۆیەوە نوێنەری كوەیت لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەكردووە وڵاتەكەی سەرگەرمی ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەك بەخشە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە كوەیت ئەنجام بدرێت بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كارەساتبارەكانی عیراق

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە