کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی چین هەناردەی بەرهەمە نەوتیەكانی بۆ كۆریای باكوور راگرت.

.

01:05 PM - 23/09/2017

 وەك پابەندیەك بەبڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ سەپاندنی سزا ئابوورییەكان بەسەر كۆریای باكووردا , پەكین هەناردەكردنی هەندێك لە بەرهەمە نەوتییەكانی بۆ كۆریای باكوور و هاوكات هاوردەكردنی بەرهەمەكانی رستن و چنینیش لەو وڵاتەوە بۆ چین راگرت.
لەو بارەوە وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەكدا روونیكردۆتەوە كە چین لە یەكی تشرینی یەكەمەوە دەست بەجێ هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتیەكان و بەرهەمەكانی گازی سروشتی وڵاتەكەی بۆ كۆریای باكوور رادەگیرێت. هاوكات دەست بەجێ هاوردەكردنی بەرهەمەكانی ڕستن و چنینیش لە كۆریای باكوورەوە رادەگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە