کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپا سالاری عێراق بە سەردانێك گەیشتە ئەنكەرە

.

12:45 PM - 23/09/2017

سوپا سالاری عێراق بە سەردانێكی چاوەڕواننەكراو گەیشتە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە عوسمان غانمی سوپا سالاری عێراق بە سەردانێك گەیشتۆتە ئەنكەرە و بڕیارە لە گەڵ خەلوسی ئاكار هاوتا توركییەكەی كۆببێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ بكەن لەوانە ریفڕاندۆمی هەرێمی كوردستان و شەڕی داعش.
هاوكات میدیاكان بڵاویانكردەوە بڕیارە دوای سەردانی ئەنكەرە سوپا سالاری عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆم سەردانی تارانی پایتەخی ئێرانیش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە