کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ وەفدی هەرێم دەچێتە بەغدا

.

11:37 AM - 23/09/2017

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان تاوتوێبكات.
بەپێی بڕیارێك كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاری لێدراوە , بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی تر وەفدی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بكات و بەپێی زانیارییەكانیش ئەجێندای سەردانەكەیان تەنها بۆ پرسی ریفراندۆمی هەرێم دەبێت.
سەردانی وەفدی باڵای هەرێم لە كاتێكدایە كە لایەنی عیراق و كوردستانیش چەندین جار تەئكیدیان كردۆتەوە كە هیچ لایەكیان دەرگای گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بەرووی یەكتردا داناخەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە