کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا ریفراندۆمەكەی هەرێمی رەتكردەوە

.

10:44 PM - 22/09/2017

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا جارێكیتر ریفراندۆمەكەی هەرێمی رەتكردەوە.
لەدوای كۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەو ریفراندۆمەی بڕیار وایە لە25ی ئەم مانگە لەهەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدرێت،نایاساییە و قبوڵ ناكرێت. دەشڵێت: داوا لە هەرێمی كوردستان دەكرێت دەستبەرداری ئەنجامدانی ریفراندۆم بن پێش ئەوەی كات بەسەر بچێت. هەروەك ئامادەیی توركیاش دەردەبڕێت بۆ خستنەگەڕی هەموو هەوڵەكانی بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەرێگای گفتوگۆ و دانوستان لەسەر بنەمایەكی دەستووری.
بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا ئاماژەش بەوە دەكات: توركیا هەموو مافە نێودەوڵەتییەكانی خۆی بەكاردەهێنێت لەرێگەی رێكەوتنە دوو قۆڵی و نێودەوڵەتییەكان ئەگەر ریفراندۆمەكەی هەرێم ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە