کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە پێشبینییەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم رادەگەیەنێت

.

10:04 PM - 22/09/2017

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی ریفراندۆم پەنجا بە پەنجا لەسەر دانوستانەكان و وتوێژەكان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان و بەغدا راوەستاوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: پرۆژەی ئامادەكراومان هەیە بۆ ئەوەی لەخولی داهاتووی دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا كاری لەسەر بكەین. وتیشی: یەكڕیزی نێو ماڵی كورد زیاتر پشت ئەستورمان دەكات بۆ بەدیهێنانی مافەكانمان.
سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند: سەردانەكەی وەفدی باڵای كوردستانی بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر چەند بڕگەیەكی دەستووریی هەڵواسراو.
سەبارەت بەو هەڕەشانەش كەلەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان دەكرێت، سەعدی پیرە وتی: هەڕەشە و ئاڵۆزكردنی بارودۆخە لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكەدا نییە.
سەبارەت بەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: كۆبوونەوەكە بۆ پێداچوونەوە بووە بە بڕیاڕەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە