کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماكگۆرك: چەند بیرۆكەیەكی باش لەبارەی ریفراندۆمەكەی هەرێم هەن

.

09:24 PM - 22/09/2017

نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دەڵێت: چەند بیرۆكەیەكی نوێ سەبارەت بەریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان هەن.
برێت ماكگۆرك نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش  لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان دەڵێت چەند بیرۆكەیەكی باش هەن لەبارەی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان لەئارادان, وتیشی: دانوستانەكان لەپشت دەرگا داخراوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامن بۆ گەیشتن بەچارەسەرێكی گونجاو.
سەبارەت بەهەڵوێستی ئەمریكاش لەبارەی ریفراندۆمەكە، برێت ماكگۆرك وتی: هەڵوێستمان هەر ئەوەیە لەمیانی كۆبوونەوەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆگان راگەیەندرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە