کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی: لە هەواری شار پرۆژەی پایسكیلسواری بۆ هەموان كرایەوە

.

09:06 PM - 22/09/2017

 لە سلێمانی و لە پاركی هەواری شار بە ئامادەبوونی وەرزشكاران و وەرزش دۆستان و ئارەزو مەندانی پاسكیلسواری لە ژێر ناو نیشانی پاسكیل بۆ هەموان، پرۆژەیەكی نوێ بۆ یەكەمینجار لە سلێمانی كرایەوە لە لایەن یاریزانی بەتوانای پاسكیلسواری عێراق  نیان یاسین كە تیایادا ژمارەیەكی زۆر پاسكیل ئامادە كراوە بە مەبەستی وەرزشكردنی پاسكیل لە پاركەكەدا و لە هەمان كاتیشدا ڕاهینەرانی كوڕان و كچان ڕۆژانە چەند كاتژمێریك وانەی پاسكیلسواری بە ئارەزومەندانی ئەو وەرزشە دەڵێنەوە، ئامانج لە كردنەوەی ئەم پرۆژەیە زیاتر بەرەوپێشچوونی وەرزشی پاسكیلسواریە لە شاری سلێمانیدا.

grg-u42KgIU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە