کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارۆتا باس لە داهاتووی دیبالا دەكات

.

09:03 PM - 22/09/2017

پیپی مارۆتای بەرێوەبەری جێبەجێكاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی باس لە ئەگەری پەیوەندیكردنی پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەكەیان لە ماوەی داهاتوودا بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات.
بە بڕوای مارۆتا یانەكەی لە حاڵەتێكدا ناتوانێت پارێزگاری لە ئەو ئەستێرە ئەرجەنیتنیە بكات ئەگەر یاریزانی ناوبراو خۆی داوای جێهێشتنی یانەكەی پێشكەش بە ئیدارەی خانمە پیرەكە بكات، لای خۆیەوە مارۆتا لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە ئاشكرایكردووە: كە دیبالا بە تەنها لە توانای خۆیدایە چارەنووسی یەكلایی بكاتەوەو ئەگەر بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی بدات ئەو كەس ناتوانێت رێگری لێبكات، شایەنی باسە لە هاوینی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دیبالا چركردەوە، بەڵام ئیدارەی یانەكەی رەتیانكردەوە دەستبەرداری بن و لەسەرەتای ئەم وەرزەوە ئاستێكی زۆر بەرز لەگەڵ یۆڤانتۆس پێشكەش دەكات و لە 7یاریدا توانیەتی 10گۆڵ تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە