.
07:03 PM - 22/09/2017
ئاراس شێخ جه‌نگی كادری پێشكه‌وتووی ی.ن.ك په‌یامێك ئاراسته‌ی بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك ده‌كات
به‌ڕێز كاك مه‌سعود
ئه‌مڕۆ دواهه‌مین رۆژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمه و چه‌ند سه‌عاتێكی ماوه، وه‌كو كوردێك داوا له جه‌نابت ده‌كه‌م به زوترین كات و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واو بێت، له‌م كاره‌ی ده‌ستتان پێكردووه په‌شیمان ببنه‌وه و داواكاری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه، داواكاری ئه‌و هه‌موو میلله‌تانه، داواكاری ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی داواتان لێده‌كه‌ن ئه‌م پڕۆسه‌یه رابگرن قبوڵ بكه‌یت. چونكه دیاره كه‌سمان له‌گه‌ڵ نیه.
دیار نیه كه كێ پێی كردویت، به‌ڵام وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌م كاره جه‌نابتیت، دواتر میله‌ته‌كه‌مان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، بۆیه با روداوی ساڵی 1975 دووباره نه‌بێته‌وه، ئه‌و كات رێگایه‌كتان مابوه‌وه كه شای ئێران بوو، دیاره شای ئێرانیشمان نه‌ماوه، و هیچ رێگایه‌كمان له‌به‌رده‌م نامێنێت. بۆیه وه‌ك كوردێك داوات لێده‌كه‌م له‌م كاره‌ی كردوته په‌شیمان ببیته‌وه و به‌م هه‌ڵوێسته خزمه‌تێكی گه‌وره به كورد ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رچه‌نده ده‌زانم كارێكی ناخۆشه بۆ جه‌نابت، به‌ڵام زۆر جاریش سیاسییه‌كان هه‌ڵه ده‌كه‌ن، وه پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه رووبدات له هه‌ڵه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ده‌توانن خزمه‌تێكی زیاتر به میله‌ته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.
هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داوا له براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده بڕیاره كه ئه‌مڕۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی بارزانی بكەن، به‌په‌له ئه‌و په‌یامه ئاراسته‌ی كاك مه‌سعود بكه‌ن و له‌م كاره‌ی كردویانه په‌شیمان ببنه‌وه بۆ خزمه‌تی خۆیان و خزمه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی یه‌كێتی كه ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ماوه له‌ده‌ستمان نه‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە