کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی: هەڵوێستی واشنتۆن بەرامبەر ریفراندۆم دەگۆڕێت

.

06:16 PM - 22/09/2017

دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی پێشبینی دەكات دوای ریفراندۆم ئەمریكا هەڵوێستی بەرامبەر سەربەخۆیی كوردستان بگۆڕێت.
پیتەر گاڵبرێت باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە كرواتیا رایدەگەیەنێت: هەموو هەوڵە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان بۆ دواخستنی ریفراندۆمەكەی هەرێم شكست دەهێنێت، چونكە چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی.
پیتر گالبرێت لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا وتی ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كوردیش بڕیاڕی دواخستنی ریفراندۆمەكە بدات، لەلایەن گەلی كوردستانەوە روبەڕووی رەخنەی توند و رەتكردنەوە دەبێتەوە. وتیشی: نابێت جیهان چاوەڕوانی دواخستنی ریفراندۆمەكەی هەرێم بكات لەپێناو گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بەگوێرەی دەستوورێك كە حكومەتی عیراق بڕگەكانی پێشێلكردووە.
سەبارەت بەهەڵوێستی ئەمریكاش، پیتەر گالبرێت دەڵێت: واشنتۆن لەپێشتریشدا دژی دروستبوونی هەر دەوڵەتێكی نوێ وەستاوەتەوە وەك ئەوەی ئێستا لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان دەیكات، بەڵام هەركاتێك هەرێمی كوردستان ریفراندۆمەكەی ئەنجامدا، ئەمریكا دواتر هەڵوێستی دەگۆڕێت و دان بە ئەنجامەكەیدا دەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە