کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ تاووتوێكردنی پرسی مووچە و پاشەكەوتی مووچە پەرلەمان كۆدەبێتەوە

.

01:36 PM - 21/09/2017

بە مەبەستی تاووتوێكردنی پرسی مووچە و پاشەكەوتی مووچە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا كە لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە ئیمزا كراوە , بانگهێشتی سەرجەم ئەندامی پەرلەمان دەكات بەشداری دانیشتنی ئاسایی خولی پاییزە بكەن كە بڕیارە 23ی ئەم مانگە واتە رۆژی شەممە بەڕێوەبچێت , بە پێی زانیارییەكانی گەلی كوردستانیش لە كۆبوونەوەكەدا پرسی مووچە و پاشەكەوتی مووچە تاووتوێ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە