کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان:لەكۆبونەوەی هەینی تاوتوێی سەپاندنی سزا دەكەین بەسەر هەرێم

.

10:55 AM - 21/09/2017

توركیا تاووتوێی سەپاندنی سزا بەسەر هەرێمی كوردستان دەكات  گەر ریفراندۆم ئەنجامبدات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا  رایگەیاند: سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا كۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی سروشتی ئەو سزایانەی  ئەنكەرە ئەگەری هەیە بەسەر هەرێمی كوردستان بیسپەێنێت گەر ریفراندۆمەكە بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامبدرێت.
ئەم وتانەی ئەردۆگان لەمیانی بەشداریكردنیدا هات لە كۆڕبەندی بیزنسی جیهانی كە لەلایەن دامەزراوەی بلومبێرگ لەنیویۆرك رێكخرابوو.
ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشكردبوو" لەماوەی رابردوو نێردراوێكی تایبەتی خۆی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ رازیكردنی سەركردایەتی سیاسی كورد لەباشوری كوردستان بۆ پاشگەزبوونەوە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، بەڵام لەو كارەدا شكستیهێناوە و سەركردایەتی كورد سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە