کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆشكی سپی ئەردۆگان بە درۆ دەخاتەوە

.

09:34 PM - 20/09/2017

كۆشكی سپی ئەمریكا ڕاستی لێدوانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیای ڕەتكردەوە گوایە هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە ئەردۆگانەوە كردوەو و لەسەر پرسی پەلامارەكانی ئایاری ڕابردووی پاسەوانەكانی ئەردۆگان بۆ سەر ژمارەیەك لە چالاكوانانی كورد لە واشنتۆن داوای لێبووردنی كردووە.
لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردووشدا وەزارەتی دادی ئەمریكا تاوانی دەستدرێژیكردنە سەر چالاكوانانی مەدەنی ئەمریكای دایە پاڵ سێ كەس لە پاسەوانەكانی ئەردۆگان و ئەوەش ناڕەزایی سەرۆكی توركیای لێكەوتەوە.
ئەردۆگان كە لە ئێسادا بۆ بەشداریكردن لە خولی 72 هەمینی كۆبوونەوەكانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نیویۆركە لە چاوپێكەوتنێكیدا لە گەڵ كەناڵی بی بی سی دا ئاماژەی بەوەكردووە: كە ترەمپ پەیوەندی پێوەكردووەو لەسەر پرسی پاسەوانەكانی داوای لێبوردنی كردووە.
بەڵام وتەبێژێك بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكاوە ئەو لێدوانەی ئەردۆگانی ڕەتكردەوەو وتی: لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی سەرۆك ترەمپدا كۆمەڵێك كێشەو پرسی نێودەوڵەتیان تاوتوێكردووە, بەڵام ترەمپ هیچ داوایەكی لێبوردنی ئاراستەی سەرۆكی توركیا نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە