کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەلف كیستۆن 84 ملیۆن دۆلاری لە حكومی هەرێم وەرگرتووە

.

09:03 PM - 19/09/2017

* كۆمپانیای گەلف كیستۆن رایگەیاندوە، بەهۆی جێگیریی ئاستی بەرهەمهێنان‌و وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێم،  قازانجی كۆمپانیاكەیان رووی لە هەڵكشان كردووە.
گەلف كیستۆن راشیگەیاندوە، كۆمپانیاكەیان بەردەوامە لە وەرگرتنی شایستە داراییەكانی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا بڕی 84 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.
لەنیوەی یەكەمی ساڵی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزیە جیۆسیاسیەكانی ناوچەكەو وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانی لەحكومەتی هەرێم، داهاتی كۆمپاینای گەلف كیستۆن بەرێژەی لەسە 23دابەزی، بەڵام بەراورد بەو ماوەیە لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بڕی 619 هەزار دۆلار قازانجیان زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە