کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەورامی: روسنەفت گازی پێویست بۆ ناوخۆ و هەناردەكردنی دابین دەكات

.

09:00 PM - 19/09/2017

 (ئاشتی هەورامی) وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم ئاشكرای دەكات، رێككەوتنی حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیای رۆسنەفت، پەرەپێدانی كەرتی گازی سروشتی كوردستان خێراتر دەكات‌و گازی پێویست بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ و هەناردەكردنی دابین دەكات.
(ئاستی هەورامی) راشیگەیاندوە، خالێكی دیكەی گرنگی رێككەوتنەكە ئەوەیە، كە بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بەخێرایی دروست دەكرێت، ئەوەش دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی گواستنەوەی گاز بۆ توركیا و یەكێتی ئەوروپا خێراتر بەرەو پێشەوە بڕوات‌و ئەو داهاتەی كە لەو رێگەیەوە بەدەست دێت سوود بە خەڵكی كوردستان دەگەیەنێت‌و خزمەت بە هەمەچەشنە كردنی ئابوورییەكەمان دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم، چاوەڕوان دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ رێككەوتنی هەرێم‌و كۆمپانیای روسنەفت تەواو بكرێت‌و كۆمپانیاكەش هەستێت بە دامەزراندنی بۆڕیەكە كە پێداویستی وێستگەكان‌و كارگەكان بە گازی سروشتی دابین بكات‌و ئەوەندەش گازی سروشتی بخاتە بەردەست كە هەناردەی بازارە نێوەدەوڵەتیەكانی وەك توركیا و یەكێتی ئەوروپا بكرێت.
چاوەروانیش دەكرێت توانای بۆریەكە ساڵانە تا 30 ملیار مەتری سێجا بێت كە یەكسانە بە لەسەدا 6ی خواستی ئەوروپا بۆ گازی سروشتی، بۆرییەكەش تا ساڵی 2019 بەمەبەستی بەكارهێنان و دابینكردنی ناوخۆ تەواو دەبێت و هەناردەكردنی گازیش لەساڵی 2020 دەستپێدەكات.
هاوكات كۆمپانیای رۆسنەفت و حكومەتی هەرێم سەرقاڵی بە كۆتایی گەیاندنی پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانن كە نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە